گەنجان لە درانسیی فەرەنسا چالاکییان لە دژی دەوڵەتى تورک و پەدەکە ئەنجامدا

چالاکوانانى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی ئازاد لە درانسیی پاریس چالاکییەکیان ئەنجامدا بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانى دەوڵەتى تورکی فاشیست و هاوکارییەکانى پەدەکە بۆ ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە.

گەنجانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی ئازاد پلانی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و سیاسەتەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان بۆ هاوکاریکردنی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ئەنجامدانی چالاکییەکی مەدەنی ئیدانە کرد.

گەنجان لە چالاکییەکەدا رێگای هاتوچۆیان داخست و پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو "بمرێ خیانەت" بەرزکردبووە. چالاکوانان دروشمەکانی "ئیدی بەسە پەدەکە"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "کوژەر ئەردۆغان"، "کوژەر تورکیا" و "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان" دەوتەوە.

گەنجان بە پۆستەری ئۆجالان و ئاڵانەکانى پەکەکەوە، کە رێگای هاتوچۆیان داخستبوو دواى ماوەیەک دەستیان بە ئەنجامدانى رێپێوان کرد.

ژ.ت